زایەڵە - کۆڕێک بۆ هونەرمەند و شاعیر و فلمساز سەلاح ەڕەش لە هەڵەبجە سازکرا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری ھەڵەبجە لە گەلەری جلال عازەبانی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێك ھاوشاری و ھونەرمەندان و ھونەردۆستان، لەلایەن مامۆستا ئارام شەمێرانی و نوسەر و ڕوناکبیر مامۆستا ئیبراھیم ھەورامانی بە سپۆنسەری حەمەی حاجی شەریف هەڵەبجەیی ئێوارە کۆڕێك بۆ ھونەرمەندی دیارو ناسراو و شاعیرو فیلمساز ی شاری هەڵەبجە و کوردستان بەڕێز سەلاح ئەحمەد ڕەشید ناسراو بە سەلاحە ڕەش سازکرا
کۆڕەکە بە ناو نیشانی گەلەری جەلال عازەبانی بۆ ئێوارەیەك چەند باس و خواستێکی دڵسۆزانەی تیاکرا سەبارەت بە زەرورەتی گەلەریەکان و مۆزەخانەکان و بابەتە کلتووریەکان لە ھەموو شاروشارۆچکەو ناوچەیەکدا و گرنگی کردنەوە گەلەری کەگوزارشت لە مێژووی ئەدەب و هونەر و کلتور بکات.
کامەران کەریم