دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوە تێکدەرانەکەی یەکێک لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئەسفەهان

(0) / / ایران / زایەڵە ئەسفەهان پیشەسازی


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەنجامدەرانی سەرەکی هەوڵی شکستخواردووی کاری تێکدەرانە لە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهان دەستبەسەر کران.

وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەواڵی دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی کردەوە تێکدەرانە و شکستخواردووەکەی یەکێک لە ناوەندەکانی پیشەسازی ئەسفەهانیان ڕاگەیاند.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی چل و چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بۆ ئاگاداری گەلی بەشەرەفی ئێران ڕایدەگەێنین کە بە هاوکاری هێزەکانی وەزارەتی هەواڵگری و دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران و هەروەها هاوکاری بەشی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری، ئەنجامدەرانی سەرەکی هەوڵە شکستخواردووەکەی کاری تێکدەرانە لە یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییەکانی شاری ئەسفەهان دەستبەسەر کران.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بە پێی بەردەوامی ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان لە تۆمەتبارانی دەستبەسەرکراو، زانیاری تەواو لە کاتێکی دیکەدا بڵاو دەبێتەوە بەڵام تا ئێستا دەستی بەکرێگیراوانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لەو پیلانەدا سەلمێندراوە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەگەرچی پیلانە شکستخواردووەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە ئەنجامی ئەو هەموو گورزە کوشندەیە کە لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکان بەری کەوتووە، بەڵام هێزەکانی هەر دوو دەزگای هەواڵگری ڕایدەگەێنن کە سەرەڕای شکستی ئەو ڕژێمە، هەر هەوڵێکی دەسدرێژی بۆ سەر هەرێمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزایەکی قورسی دەبێت و ڕوبەڕوی کاردانەوەی بەهێزی پارێزەرانی ئاسایشی ئێران دەبێتەوە.