تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار سلێمانی تاوان


Feb 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر چەكێكدا كەبە تۆمەتبار بووە  .
دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكی داواكراو، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی ڕۆژهەڵات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بەپێی ماددەی 405-31 لەلایەن بەشی پۆلیسی سەید سادقەوە داواكراو بووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .
لەئێستادا تۆمەتبار ( س،ف،ن) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم