سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تۆمەتبار


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.
دوای لێكۆڵینەوەكان و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتباران لە گوندی زڕگوێز بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دواتر توانرا لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای كۆیە بدۆزرێتەوە.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران
 ن،خ،م لەدایكبووی 1994
گ،م،ف لەدایكبووی 1988
ف،ح،ح لەدایكبووی 1984
كە پێشینەی تاوانیان هەیەو لە چەند بنكەیەكی تر داواكراون بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کامەران کەریم