پۆلیسی هەولێر: گەنجێك لەلایەن ماڵە خەزورانیەوە كوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس هەولێر کۆمەڵایەتی کوشتن


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو كێشە لەنێوان گەنجێك و ماڵە خەزوری ڕودەدات و دوای برینداركردنی گەنجەكە، ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
هۆگر عزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی (سەربەستی)، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا هاوڵاتییەك لەلایەن ماڵی خەزورانی تەقەی لێكراوە بەناوی (فەرمان عبدالخالق صالح) تەمەن (٣٢) ساڵ، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵاییەتی لە ئاكامدا (٥) گوللەی بەركەوتووە و بووە بووە، دوای گەیاندنی لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی ناوبراو لەبەر سەختی برینەكەی گیان لەدەست دەدات.
وتیشی، هێزەكانمان لە لێكۆڵینەوەكانیاندا بۆیان دەركەوت كە لەلایەن  (ب. ر. ز.) تەقەكە ئاراستەی كەسی كوژراو كراوە ئێستاش پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ئاراستەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كراوە.
کامەران کەریم