دواهاتی فستیواڵی چل و یەکەمین فیلمی فەجر

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فیلم فەجر


Feb 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  ڕێوڕەسمی کۆتایهاتنی چل ویەکەمین فستیواڵی فیلمی فەجری ئێران تا چەند خولەکی دیکە لە بورجی میلادی تاران دەست پێدەکات تاکوو دەرکەوێت ئەمساڵ چ کەسانێک دەبنە خاوەن سیمورغی بلوورینی ئەو فیستیواڵە.
چەند کاتژمێر پێش لە دەسپێکی ڕێوڕەسمەکە دەیان هەواڵنێر لە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکە ئامادە بوون و ڕاپۆرتیان داوە بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە داکەوتبوو و پەرەی سەندبوو و هەواڵی لە کەساتی بازاڕی فستیواڵی فەجری ئەمساڵی ئەدا و دەگوترا ئەو فستیوالە وەکوو ساڵانی پێشوو بەڕەونەق و قەرەباڵغ نییە، حەشیمەتێکی زۆر لەوێدا ئامادە بوون و چاوەڕوانی دەسپێکردنی ڕێوڕەسمەکەن و دەیانهەوێت بچنە هۆڵی مەبەست، بەڵام هێشتاکوو ئیزنی چوونەناویان پێنەدراوە.
دەنێو هوڵەکە و لە ڕیزی چەپەوە کورسی تایبەت بە میوانانی بیانی دانراوە و لایەنی دیکەی هوڵەکە تایبەتە بەو هونەرمەندانەی کەوا خولیای بردنەوەی سیمورغی بلوورییان لەسەردایە.
هەوەها بۆ خەڵکی میدیاکار و هەواڵنێر شوێنێکی تایبەت و لەبار تەرخان کراوە.
شایانی ئاماژەیە وەزیری ڕۆشنبیری، وەزیری پەروەردە و بارهێنان، وتەبێژی لێژنەی سەرۆکانی پاڕلێمانی ئێران، شارەوانی شاری تاران و سەرۆکی رێکخراوەی سینەمایی ئێران و زۆربەی زۆری لە بنەماڵەی شەهیدەکان و هەروەها باڵوێزی هەنێ لە وڵاتەکانە دەرەکییەکان لەوێدا ئامادە بوون و بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە دەکەن.