سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە چین

(0) / / ایران / زایەڵە چین ئێران ڕەئیسی


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئێران کە لەسەر بانگهێشتی هاوتا چینییەکەی سەفەری ئەو وڵاتەی کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی پەکین.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە؛ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار کە لەسەر بانگهێشتی شی جین پینگ سەفەری ئەو وڵاتەی کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە)، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پەکین و لە لایەن وەزیری کەلتووری و گەشتیاریی چین پێشوازی لێکرا.
بڕیارە لە کۆنگرەی چین پێشوازیی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران بکرێت.
ئەمە یەکەمین سەفەری ڕەسمی سەرۆک کۆماری ئێران بە چین پاش ٢٠ ساڵە.
دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین، واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی گرینگی هاوکاری دوولایەنە، دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی کۆنگرە، لە بەرنامەی یەکەم ڕۆژی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەرە سێ ڕۆژەکەی دایە بۆ چین.