مۆسکۆ و دێمەشق: ڕۆژئاوا بەشوێن تاڵانکردنی سووریایە نەک ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر

(0) / / راپورت / زایەڵە ڕووسیا سووریا ڕۆژئاوا


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وڵاتانی ڕووسیا و سووریا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئامانجی ڕۆژئاوا و ئەمریکا لە سووریا تاڵانکردنی سەرچاوەکانیەتی نەک ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزم.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگێڕانەوە لە تۆڕی هەواڵی ڕووسیا ئەلیەوم، لیژنەی هاوئاهەنگی حکوومی لەنێوان سووریا و ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە ڕۆژئاوا لە سووریا دەیگرێتەبەر هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆریزمەوە نیە و ئامانجی ڕاستەقینەی تاڵانکردنی سەرچاوە نەتەوەییەکانی وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەم ڕێگەیە بەکاردێنن بۆ دابەشکردنی سووریا و زیادکردنی بوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات.
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە بوونی خۆیان لە سووریا بۆ پاساوی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم دەهێننەوە، بەکردار برەو بە  چالاکی گرووپە چەکدارەکان، بە پڕچەککردنیان بە تەقەمەنی و چەک و یارمەتی دارایی، دەدەن و  مەشق و ڕاهێنان بە چەکدارەکان دەکەن.