بەڕێوەبردنی جێژنی سەدە لە تاجیکستاندا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە تاجیکستان


Feb 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژی 31ی ئەنوەر(تاجیکەکان و زۆربەی لە خەڵکی ئاسیا بە مانگی ژانڤییە دەڵێن مانگی ئەنوەر)، جێژنی سەدە لە ساڵی 2018 بەملاوە بە شێوازێکی فەرمی لە وڵاتی تاجیکستاندا بەڕێوە دەچێت.

ڕێوڕەسمی جێژنی سەدە لە باخاتی حەکیمی فێردۆسی و لە شاری دووشەممە بەڕێوەدەچێت، ئەم باخە بە نێوی باخی (دۆسایەتی هەموو خەلکی جیهان) بەناوبانگە و لەم ڕۆژەدا خەڵکی هەموو جۆرە هونەرێک دەنوێنن و پیشانی ئەدەن و جۆرەکانی نمام و گوڵ و گیا دەفرۆشن.

جێژنی سەدە هەروەکوو جێژنی نەورۆز یەکێک لە جێژنە کۆنەکانی خەڵکی فارس و کورد زمانە. بە پێی چیرۆکە کۆنەکان کە سینە بە سینە گواستراوەتەوە، هووشەنگ لە کاتی ڕاوکردندا ڕەشەمارێکی ئەستوور وێنا دەکات و بەردێکی گەوەرەی تێ دەهاوێژێت، بەڵام بەردەکە لەپڕ دەکەوێتە سەر بەردێکی دیکە و لە پێکدادانی دوو بەردەکە ئاور پێک دێت و بەم شێوازە خەڵکی کۆنی مەڵبەندی ئێرانی بۆ هەمیشە لە ئاور کەڵکوەردەگرن و ئاوریان لا شتێکی پاک و پیرۆز دێتە ئەژمار.

ئەمساڵ لەحاڵێکدا جێژنی سەدە لە تاجیکستان بەڕێوەدەچێت کە زیاتر لە دەڕۆژە هیچ کەسێک تووشی ڤایرۆسی کڕۆنا نەبووە، بەڵام هات و چۆ کردنی تووریستەکان ئەگری بڵاو کردنەوەی دووبارەی ئەو ڤایرۆسەی هەیە.