زایەڵە - سەرۆک کۆماری چین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دۆستایەتی و هاوکاری لە گەڵ ئێران لە هەر هەلومەرجێکدا دەپارێزیت.
سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەکین ڕایگەیاند بەدەر لە هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، چین دۆستایەتی و هاوکاری خۆی لە گەڵ ئێران بە شێوازی بەردەوام، دەپارێزێت.
شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وتی: چین بە دەر لە هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هاوبەشی ستراتیژیی خۆی لە گەڵ ئێران بەرەو پێش دەبات.
وتیشی: چین خواست و ئیرادەی ئەوەی هەیە کە پرۆژەی ڕێگای ئاورێشم بە هاوکاری ئێران جێبەجێ بکات، پەیوەندی بە تۆڕەکانی گواستنەوە لە گەڵ ئێران بدات و هەروەها بەرهەمی کشتووکاڵیی بەکوالیتی زیاتر لە ئێران هاوردە بکات.