سێوی مێخه‌ک‌ڕێژ، هێمایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی له کورده‌واریدا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سێومێخەک ڕێژ خۆشه‌ویستی


Feb 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سێوێکى سرووشتییە کە دوای مێخەکڕێژ کردنی، ماوەى بیست رۆژ تا مانگێک دەخایەنێ تا وشک ببیێتەوە. پاش وشک بوونەوە، بە سەدان ساڵ وەکوو خۆى دەمێنێتەوە و بۆن وبەرامەکەى نابڕێت.
سێوى مێخەکڕێژ نەریتێکى کۆنى کوردەواری و هەڵگرى هێمایەکى ئەڤینداری و ئاشتیخوازانەیە کە لە دوو حاڵەتدا بەکار هێنراوە:
1. کاتێک کەسێک ئەڤیندار بووە و نەیتوانیوە خۆشەویستیى خۆى بە زمان دەرببڕێ، سێوێکى مێخەکڕێژ کردووە و بۆ دڵدارەکەى خۆى ناردووە.
2. کاتێک دوو ئەڤیندار یان دوو کەس لە یەکتر تۆراون، لایەنێکیان سێوێکی مێخەکڕێژ کردووە و لە پێناو ئاشتبوونەوە بۆ ئەویترى ناردووە.
سێوی مێخەکڕێژ یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە هەم خاوەنی ڕەسەنایەتی گەلەکەمانە و هەم لە بواری جوانیناسیدا دەوڵەمەندە و گرینگتر لەوانەش هەڵگری دوو چەمکی بەرزی مرۆڤایەتی واتە ئەڤین و ئاشتییە.