ڕێوڕەسمی ئوسکار؛ تام کرووز هالیڤوودی ڕزگار کردووە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هونەر سینەما هۆلیوود


Feb 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئستیڤێن ئسپیلبێرگ بە تام کرووزی شانۆگێڕی گوتووە "تۆ هالیڤوود ڕزگار دەکەی و لەوانیە فیلمە نوێیەکەت ڕزگارکەری سەرجەم پیشەی سینەمای هالیڤوود بووبێت."
لە  میوانی نەهاری تایبەت بە ڕێووڕەسمی ئەمساڵی خەڵاتی ئوسکار کە بە ئامادە بوونی ئێستیڤێن و تام کرووز بەڕێوە چوو ئەو فیلمسازە بەناوبانگە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی شانۆگێری ناسراو تام کرووز کردووە و لە کورتە ڤیدۆیەکدا کە بە پێی فیلمسازێک تۆمار و بڵاو بووەتەوە بەم شێوازە هەستی خۆی دەربڕیوە. (تام، بەڕای من تۆ هالیڤوودت ڕزگار کردووە و لەوانیە هەموو پیشەی سینەماشت ڕزگار کردبێ) لە درێژەی ڤیدیۆەکەدا دەڵێت: ئەمە ڕاستییەکەی حاشا هەڵنەگرە کە فیلمی "تاپ گان:ماوریک" بەگشتی سینەمای ڕزگار کردبێت.
فیلمی "تاپ گان" پاش فیلمی " پیاوی جاڵجاڵۆکەیی" دووهەمین فیلمێ بوو کە لەداوی تەشەنە سەندنەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا زیاتر لە یەک ملیارد دۆلار فرۆشی کردووە و سەرنجی خەڵکی سینەماکار و بینەری فیلمی بۆ خۆی ڕاکشاوە.
فیلمی "تاپ گان: مارویک" بە فرۆشی نزیکەی 1.48 ملیارد دۆلار وەکوو یازدەهمین فیلمی پڕفرۆشی سینمای جیهان دێتە ئەژمار و بە فرۆشی 718 ملیۆن دۆلار وەکوو پێنجمین فیلمی پڕفرۆشی مێژووی سینەمای ئەمریکا دێتە ئەژمار.
فیلمی"تاپ گان: مارویک" ناودێرە بۆ بردنەوەی 6 خەڵاتی ئوسکار لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا.
ڕێوڕەسمی ئوسکاری ئەمساڵ 12ی مانگی مارس( 21ی ڕەشەمە) بەڕێوە دەچێت.