زایەڵە - ماوەی چەند رۆژێكە هەریەكە لە جۆرەكانی بەنزینی (690) دیناریی و (800) دیناری كەم بۆتەوە و لەچەند شوێنێكی هەرێم دابەشكردنی ئەو دوو جۆرە بەنزینە وەستاوە.

هۆشەنگ سەباح، نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابەشكردنی به‌نزینی پاڵپشتیکراو رایگەیاند ، هۆکاری نەمانی بەنزینی 690 و 800 دیناری بۆ خاوێنکردنەوەی پاڵاوگەکانی کۆمپانیای کار دەگەڕێتەوە.

وتیشی، ئەمرۆ شەممە جارێکی تر بەنزینی پاڵپشتیکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت.

کامەران کەریم