1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / عكس


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەنجێکی خەڵکی هەڵەبجە تەنیا بە کاری دەستی خۆی و بە بێ یارمەتی کەلەیەکی گەڵابەی بێنز دروست دەکات.

بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، ‌ یاسین عەلی گەنجێکی بەهرەمەندی گوندی خێڵی حەمەیە لە پارێزگای هەڵەبجە نیشتەجێیە و پاش ئەوەی چەند کارێکی ناوازەی وەک دروستکرنی شۆڤڵ و تراکتۆر و گرێدەر دەکات.

بۆ یەکەم جار یەکەمین کەللەی گەڵابە (بارهەڵگر) لەجۆری مێرسیدس بێنز ئاکترۆز 2021 -merseds benz-Actros دروست دەکات،ئەگەرچی وڵاتانی جیهان سەرەڕای بونی ئەندازیاری بەهێز و ئامێری پێشکەوتو ڕۆبۆت و بەشێکی کەم لە کرێکار ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن.

بەڵام ئەم گەنجە بە هەوڵ و ماندوبونی خۆی و تێچویەکی کەم و بە بێ ئەندازیار و بە چەند کەرەستەیەکی سادە  توانیویەتی تقلیدی ئەو گەڵابەیە بکات ..وەک خۆشی دەڵێ ئەگەر هاوکاری بکرێت چەندین کاری تری لە مێشکدایەو دەتوانێت برەوی زیاتر بە کارەکەی بدات.

کامەران کەریم