بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تاوان دزی مادەی هۆشبەر


Feb 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق، بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای ڕوبەڕوبونەوەی  چەكداری لەگەڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ج،ت،م لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کامەران کەریم