پێویستە سەرجەم بانکەکانی عێراق کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق دراو


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری دا کە پێویستە سەرجەم بانکەکان لەمەودوا کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ فرۆشتنی دۆلار، بەمجۆرە هیچ بانکێک ناتوانێت یاری بە نرخی دۆلار بکات و وابریاریشە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە نوسراوێکی فەرمیدا، بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کە  پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراو پشت بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراویە بیانیەکان.
هەروەها لە ڕاگەێنداروەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە ئەو بانکانەی یان کۆمپانیاکان بەکاری نەهێنن ڕێگەیان پێنادرێ پشکی هەفتانەی خۆی لەپارەی کاشی دۆلار وەربگرێت، ئەمەش لەپێناو دابەزاندنی بەهای دۆلارە لەبەرامبەر دیناری عێراقی.