کۆبونەوەی شاندی پارێزگای کرماشان و ئیدارەی گەرمیان بەڕێوەچوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کرماشان گەرمیان پەروێزخان


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ بەمەبەستی فراوانکردنی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، کۆبوونەوەی نێوان ئیدارەی گەرمیان و شاندی پارێزگای کرماشانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی پەروێزخان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە، بەسەرپەرشتی رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری پلاندانانی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرەکانی رێگاوبان و گواستنەوەی گەرمیان، سەبارەت بە کارە هونەرەیەکانی فراوانکردنی مەرزی پەروێزخان لەگەڵ شاندی پارێزگای کرماشان کە پێکهاتبوو لەبەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی کرماشان و بەڕێوەبەری مەرز و گومرکی پەروێزخان لە دیوی ئێران و لایەن پەیوەندیدارەکانیان بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پرسی پەرەپێدانی کاری بازرگانی لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە جەختی لەسەرکرایەوە، بەجۆرێک فراوانکردنی مەرزەکە لەگەڵ زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی بگونجێت.

دواتر، باس لە ووردەکاری کارە هونەریەکانی ماستەرپلانی کۆمەڵگەی دەروازی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرا و لەلایەن هەردولا ئەوە دوپاتکرایەوە هەوڵەکان بەگەڕبخرێت تا بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێویست کار لەسەر فراوانکردنی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بکرێت و لەو بارەوە چەندین سەرنج و پێشنیار گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

کامەران کەریم