دوو تۆمەتباری دۆسیەی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی هۆشبەر تۆمەتبار


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەدی نەهێشتنی تاوانەوە دوو تۆمەتبار بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران .

دوای ئەوەی زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێن.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەرو چەكێك لە جۆری دەمانچە.

لەئێستادا تۆمەتباران :

م،ع،م لەدایكبووی 1997

ك،م،م لەدایكبوی 1993

بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم