وەزارەتی بازرگانی عێراق: برنجی سپیی دەنكدرێژ بۆ مانگی داهاتوو دابین كراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە


Feb 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە برنجی سپیی دەنكدرێژ بۆ مانگی داهاتوو دابین كراوە، كوالێتی برنجەكە لە جۆری هەرە برنجە باشەكانی دنیایە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، 40 هەزار و 200 تۆن برنجی جۆری تایلەندی گەیشتووە و بۆ سەبەتەی خۆراك دابین دەكرێت، ئێستە تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی، نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختە و دواتر ڕەوانەكردنی نموونەكان بۆ تاقیگەی بەشی كۆنترۆڵی كوالێتی ناوەندی.

ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئێستە پلانی دابەشكردن دادەنێن و بەپێی پێویستی بۆ هەر شار و شارۆكەیەك دابەشی دەكەن، دابەشكردنەكەشی لە چوارچێوی سەبەتەی خۆراك دەبێت.

لەبارەی كوالێتی برنجەكە روون كراوەتەوە، كوالێتی برنجەكە یەكێكە لە برنجی سپیی دانەوێڵەیی درێژ، لە ڕیزی جوانترین جۆرەكاندا پۆلێنكراوە و بۆ بەشە خۆراكی مانگی ئادار دابەش كراوە.

کامەران کەریم