سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: رێكاره‌كانی حكومه‌ت بۆ سه‌قامگیركردنی بازاری دراو به‌رده‌وامن
(0) /
زایەڵە - محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕۆژی پێنچ شه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ده‌سته و فه‌رمانگه داراییه‌كانی حكومه‌ت و باج و گومركه‌كان و ده‌روازه سنووریه‌كان و پێشانگه بازرگانییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی ژووری بازرگانی و هاوبه‌ندی بانكه عێراقییه‌كان كرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە، ڕاگەیاند: سودانی جه‌ختی كرده‌وه له‌به‌رده‌وامیدان به‌چاكسازیه ئابووریه‌كانی ناو به‌رنامه‌ی ویزاری و جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كانی دیكه‌ی ناو ده‌زگاكان بۆ ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاكسازی گشتی له‌ژێرخانی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان به‌رده‌وامبوونی حكومه‌ت له‌رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌قامگیركردنی بازاری دراو و راونانی یاریكه‌ران به‌بازاره‌كان و ئالۆزكردنی دووپاتكرده‌وه، كه‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌چاودێریكردن و سزادانیان به‌پێی یاسا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌راسپارده‌كانی په‌یوه‌ست به‌باشتركردنی ژینگه‌ی كاركردن كه‌له‌هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئابووری پێشكێش ده‌كرێن خرایه روو، له‌گه‌ڵ تاوتووێكردنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی ئابووری له‌عێراق و چاودێریكردنی یاسا و راسپارده ده‌رچووه‌كان و ئاستی جێبه‌جێكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی كرد له‌سه‌ر پرۆژه‌ی سیسته‌می مۆڵه‌تی ئه‌لیكترۆنی و هاوبه‌ندی تۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تێر وته‌سه‌ڵ و ئاستی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ تێمی راسپێدراو پێش ده رۆژ سازكرا، و به‌ڕێزیان ئاماژه به‌و پرۆژه‌یه‌دا كه‌كاری ده‌روازه سنووریه‌كان گه‌ره‌نتی ده‌كات و رێكاره‌كانی ئه‌لیكترۆنیش ئاسانتر ده‌كات و رێ له‌یاریكردن وسه‌خته‌كاری ده‌گرێت و سنوورێك بۆ سپكردنه‌وه‌ی پاره و قاجاغیچی گومركی داده‌نێت.
كۆبوونه‌وه ئاستی جێبه‌جێكردنی هاوبه‌ندی له‌گه‌ڵ هاورده‌كراوه‌كانی كه‌ل وپه‌لی پزیشكی و پێشكێشكردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ئاسنكردنی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌هاورده و پیشه‌سازی ده‌رمان تاوتووێی كرد.
گوتوبێژ كرا له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی گومركی له‌خۆی ده‌گرێت بۆ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ل وپه‌لی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی پزیشكی و كه‌ل وپه‌لی پركردنه‌وه و داپۆشینی لاوه‌كی بۆ ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی پزیشكی و ئامێره‌كان وبه‌رهه‌مھێان و ئامێره‌كانی تاقیگه وپزیشكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پیناسه‌ی گومركی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌هه‌مان ده‌رمانی وه‌كو ئه‌و له‌به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه بابه‌تی گرێبه‌ستی ته‌شغیلی هاوبه‌ش له‌نێوان كۆمپانیه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیای گشتی ده‌ربه‌نده عێراقییه‌كان و گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی له‌م بواره تاوتووێێ كرد، كه‌سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی كۆمپانیا و پرۆسه‌ی وردبینی رسومات و ئه‌و كرێیانه‌ی وه‌رده‌گرێن له‌خۆی ده‌گرێت.
تێبينيێك بنێرە: