٣٨هەزار و ٤٩١ پڕۆژە و زیاتر لە ١٣٨ هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر کراون

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دەستەبەر کوردستان


Feb 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، عارف حیتۆ: "بە گشتی ٣٨ هەزار و ٤٩١ پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر کراون، هاوکات ١٣٨ هەزار و ٩٢ کرێکاریش دەستەبەرییان بۆ کراوە".

لە هەرێمی کوردستان ٣٨ هەزار و ٤٩١ پڕۆژە دەستبەر کراون و کۆی گشتی کرێکارە دەستەبەرکراوەکانیش بریتییە لە ١٣٨ هەزار و ٩٢ کرێکار.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی ھەرێمی کوردستان داتا و ئامارەکانی تایبەت بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی راگەیاند و تیایدا ژمارەی پڕۆژە و کرێکارانی دەستەبەرکراو خراوەتەڕوو، هاوکات کۆی گشتی داهات و دەستماییەی گشتیش بەشێکی دیکەی نێو ئامارەکە بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، عارف حیتۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "لە میانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢٧ هەزار و ٨٠٨ کرێکار دەستەبەر کراون، هەروەها ١٢ هەزار و ٩٨٠ کرێکار تەرککراون، هاوکات پێنج هەزار و ٣١٦ پڕۆژەش دەستەبەرییان بۆ کراوە و کۆی داهات و بەشدارییەکان و سزای دواکەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتیی بووە لە ١٩٤ ملیار و ٩٠ ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٤٨١ دینار".

عارف حیتۆ گوتیشی: "بە گشتی ٣٨ هەزار و ٤٩١ پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر کراون، هاوکات ١٣٨ هەزار و ٩٢ کرێکاریش دەستەبەرییان بۆ کراوە".

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بە کۆی داهاتی بەشدارییەکان و سزای دواکەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کرد و گوتی: "کۆی داهاتی بەشدارییەکان و سزای دواکەوتن بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دا، بریتیی بووە لە ١٩٤ ملیار و ٩٠ ملیۆن و ٢٨٤ هەزار و ٤٨١ دینار. لەم بڕە پارەیەش بڕی ١١٧ ملیار و ٣٢٥ ملیۆن و ٢٣ هەزار و ٥٥١ دینار لە هەولێر، ٤٧ ملیار و ١٨٧ ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٣٥٠ دینار لە سلێمانی و ٢٩ ملیار و ٥٧٨ ملیۆن و ١٣٨ هەزار و ٥٨٠ دینار لە دهۆک بووە".

عارف حیتۆ هەروەها ئاماژەی بە دەستمایەی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرد و گوتی: "دەستمایەی گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی (هەولێر، دهۆک و سلێمانی) سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بریتیی بووە لە ٨٥٩ ملیار و ٣٢٧ ملیۆن و ٩٦ هەزار و ٦٣٦ دینار".