زایەڵە - وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە بەشە ئاردی دووەمی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت.
ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق، ڕۆژی شەممە 25ی2ی2023، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "کۆمپانیای گشتی لە پارێزگاکان پشکەکانیان دابەشکردووە و بریکارەکانیش ئاگادارکراونەتەوە و بڕی ئاردی خۆیان وەرگرتووە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد،" یەکشەممە پشکی دووەمی ئارد لە چوارچێوەی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".
وەزیرەکە داوای لە هاوڵاتییان کرد، "سەردانی بریکارەکانی خۆراك بکەن و پشکەکانیان وەرگرن و لە کاتی بونی هەر کێشەیەكدا پەیوەندییان پێوە بکەن".