شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سلێمانی دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کوردستان


Feb 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە مانگی داهاتوودا، مانگی ئازار شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات زیاتر لە هەفەتەیەک بە پچڕ پچر باران دەبارێت زۆرترین رێژەی بارانبارینش لە سلێمانی دەبێت.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر، کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ٣ ی ئازارەوە بارانبارین لە پاێزگای دهۆک دەستپێبکات و چەند رۆژێک بە پچڕ پچڕ بەردەوام بێت.
بارانبارین لە پاڕیزگای سلێمانی لە ٨ ی ئازارەوە دەستپیدەکات و بە پچڕ پچر ٨ رۆژ بەردەوام دەبێت.
هەرچی پارێزگای هەولێرە رۆژی ٣ باران بارین دەستپێدەکات و بڕەکەی بە بەراورد بە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک کەمتری لێدەبارێت.
ئەو ماڵپەڕە پێشتر لە داتاکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە باران بارین لە کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی ئازارەوە دەستپێدەکات، بەلآم بەروارەکە هەڵکشاوە بۆ کۆتایی هەفتەی یەکەم.