زایەڵە - مەراسیمی ناساندن وبڵاوکردنەوەی کتێبی "هەڵهاتن لەمەرگ" لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
دووشەممە کاتژمێر ٣ و نیوی پاش نیوەڕۆ یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، بە سپۆنسەری بەڕێز شێخ جەمالی موزیع و بە هاوکاریی گەلەری جەلال عازەبانی، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی هەڵهاتن لە مەرگ ی بۆ شاعیرو ڕۆژنامەنووس ئیبراهیم هەورامانی بەڕێوەبرد،وەهەروەها باسێک بەنێوی کوردو جینۆساید و دوێنێ و ئێستا لەلایەن سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆساید بەڕێز سالار محمود پێشکەشکرا.
کامەران کەریم