سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵە: ھەر حکومەتێ جاڕی شەڕی نائاشکرای لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا دا پێش وەخت جاڕی مەرگی خۆی داوە
(0) /
زایەڵە - ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی وتی: ھەر حکومەتێ جاڕی شەڕی نائاشکرای لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا داو درزی جیاکاری قۆرغکردنی دەسەڵاتی بۆخۆی بەڕەوابینی ئەوا پێش وەخت جاڕی مەرگی خۆی داوە.
عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵەی ڕاگەیاند، ئاشکرایە کە ماوەی زیاتر لە (٣٢) ساڵە لەھەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتێکی خۆجێی کوردی کاروباری ئیداری و سیاسی ھەرێمەکە بەڕێوەدەبا ، لەسەرەتای دەسەڵاتدا کۆمەڵێ گیروگرفت وتەنگژە ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتەبویەوە بەڵام لەبەرئەوەی گەلی کوردزۆرنەھامەتی و دەردی سەری بەدەست دەسەڵاتدارانی ڕژێمی لەناوچوی بەعسەوەچەشتبوو ,ھەمانکات گەلی کورد ئاشنایەتی و دەست وپەنجەی لەگەڵ ئەلف وبێی دەسەڵاتداریدا نەرم نەکردبوو بەھەموکەم وکوڕیەکانی دەسەڵاتی لۆکاڵی ڕازی بوو ،بەڵام پاش ماوەێکی کەم دوبارە دێوەزمەی پۆلێنکردنی ھاووڵاتیان لەھاوکێشەسیاسی وئیداریەکاندا بەشێوەێکی زۆر زەق ڕەنگی دایەوەو ھەموو حەزوو ھیواو ئاواتەکانی گەل بوون بەبڵقی سەر ئاو، لەلاێکەوە شەڕی وێرانکەری ناوخۆو لەلاێکی ترەوە ئابڵوقەی ئابوری بەرگی ڕەشی بەباڵای گەلی کورددا کرد ،کارگەیشتە دابەشکردنی سنورو ناوچەکان و لەیەککاتدا چەنددەسەڵاتێکی میلیشیایی لەچەندھەرێمێکی کوردستاندا پێگەی خۆیان قایم کردو ئەم پاشاگەردانیە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت بەردەوامە ، ئەوەی دەمانەوێت بیڵیین ئەوەیە ھەرحکومەت ودەسەڵاتێک جاڕی شەڕی نائاشکرای لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا داو درزی جیاکاری قۆرغکردنی دەسەڵاتی بۆخۆی بەڕەوابینی ئەوا پێش وەخت جاڕی مەرگی خۆی داوە ، ئەگەرسەیری نزیکترین ھاوشێوەو ھاومێژووی خۆمان بکەین ، ئەوادەسەڵاتی فەڵستینی بەنمونە وەردەگرین وبەراوردێکی خێرا لەنێوان ئەوان و خۆماندا دەکەین تا ڕونتر لەم ھاوکێشەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی کورستان وردبینەوە، دیارەساڵانی پەنجاو شەستەکان ساڵاًنی بزوتنەوەڕزگاری خوازوشۆڕشەنیشتمانیەکانە لەپێناو سەربەخۆیدا ،لەمێژووی نوێدا شۆڕشی ئەیلول لەساڵی ١٩٦١لەکوردستان بەرپابوو،بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی فەڵەستینیش لە١/١/١٩٦١ڕگەێنراو شۆڕشی چەکداری لەو وڵاتەشدا پێینایەقۆناغێکی نوێی ڕێکخراوەوە، لەساڵی(١٩٩١) پەیمان نامەی ئۆسلۆلەنێوان بزوتنەوەی (فتح)وئیسرائیلدامۆرکرا،لەکوردستانیشدالەکۆتایی زستانی(١٩٩١)بەشێکی زۆری کوردستان لەچنگ دەسەڵاتی بەعس ڕزگار کرا، لەفەلەستیندا تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت ئیسرائیل داننانێت بەگەڕانەوەی ئاوارەکانی دەرەوەی خاکی فەڵەستیندا ودانیش بەحکومەتەکەیدا نانێت ،لای خۆشمان تائەمڕۆ بڕواو قەناعەتی مەبدەئی لای حکومەتی ناوەندی دروست نەبوو دان بەھەرێمی کوردستاندابنێت ھەرچەندە لەدەستوردا ئەومەسەلەیە بەڕونی دیارە ھەروەھا کۆمەڵێ ناوچەی دابڕاوی ستراتیژی و مێژووی کوردستان گەڕانەوەیان لەمڕۆدا زۆرمەحاڵەو حکومەتی عێراق وھێزەسیاسی و مەزهەبیەکان باوەڕیان بەکوردستانی بوونی زۆرشوێن وناوچەیان نییە ھەرچۆن دەسەڵاتی دینی جولەکەش باوەڕیان بەدەوڵەتی فەڵەستینی نییە، لەھەڵبژاردنەکانی ڕابردوی فەڵەستیندا بزوتنەوە (حماس) سەرکەوتنێکی گەورەو چاوەڕوان نەکراوی بەدەست ھێناوی ئەودەسەڵاتە تەقلیدیەیی بزوتنەوەی(فتح) ی توشی شۆک کردو خستیە تەنگژەو گێژاوێکی واوە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت پێوەی دەناڵێنێت و بزوتنەوەکەی توشی ھەڵوەشان وبێ متمانەی کردووە نەک لەناو خۆدا بەڵکو لای جەماوەرەکەی خۆیشسی کەچەندین دەیەیە خەباتیان بۆدەکات و ڕوبارێک خوێنی لەپێناو ئازادی ئەو گەلەدا ڕشتووە .
وتیشی، دیارە ھۆکاری شکستی (فتح) بریتی بوو لەخراپ بەڕێوەبردنی دەسەڵات و دەست گرتن بەسەر قوت و توانایی ژیانی خەڵکدا ھەروەھائەم بزوتنەوەیە باوەڕی بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات نەبوو ، وگۆڕانکارێکی گەورەی کرد، ئایا ھەردوو ھێزە تەقلیدیەکەی کوردستانیش بەھەمان دەردی فتح دەچن ولەلێواری حتف ی خۆیان نزیک بونەتەوە وەئایا ئەم لیستانەیکوردستان دەتوانن ھەمان مێژوو سیناریۆیی حماس دوبارە بکەنەوە سەرەڕایی بیروئایدیایی حماس وشوێن وجێی ھەڵبژاردنەکە؟ ئەم وەڵامە بۆ پاش ڕٍۆژانی ٢٠٢٢ بەجێ دێڵین . دیارە مێژووش ڕەحم بەکەس ناکات .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: