نوسەرێک بۆ زایەڵە: دنیایی سەرمایەداری سەخیفترین دنیایە

(0) / / گفتگو / زایەڵە سەرمایەداری لەتیف فاتح


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – لەتیف فاتح فەرەج ئاماژەی بەوەدا؛"ئەو تیپەی لەجامی جیهانیا بەسعودیە دۆڕا بەزۆر کرایە پاڵەوان، ئەمشەویش هەموو خەڵاتەکان بە شانۆکارەکانی ئەو دنیای سەرمایەداریە درا."
لەتیف فاتح فەرەج نوسەر بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  دنیای سەرمایەداری بەشێوە هەرە مۆدێرنەکەشی سەخیفترین دنیایە، ئەو تیپەی لەجامی جیهانیا بەسعودیە دۆڕا بەزۆر کرایە پاڵەوان، ئەمشەویش هەموو خەڵاتەکان بە شانۆکارەکانی ئەو دنیای سەرمایەداریە درا، کەبەجوڵەکانیان سوکایەتیان بەجوانی وەرزش دەکرد، سەرمایەداری دەیەوێ پێمانبڵێ ئەوەی  من جوانی بکەم جوانەو ئەوەی من قێزەونی بکەم ناشرین.
ئەونوسەرە وتیشی،  لەکاتی جامی جیهانیدا دۆستێک داوای کرد رای خۆم لەسەر یاریەکان و ئەنجامەکان بڵێم ، بەڵام نەمووت، میسی یاریزانێکی گەورەیە بەڵام هێزێکی گەورەش لە پشتیەوە وەستاوە.
کامەران کەریم