زایەڵە - په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایدەگەیەنێت، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ئەمساڵ بە 12.67%. دیاری‌کرا.
ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه كراوه و پشکی هەرێم بە 12.67٪ دیاریکراوە، هەروەها كه مووچه و شایسته داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.
بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق نزیکەی 200 ترلیۆن دینارە و ئەوەش گەورەترین بودجەی عێراقە لە مێژوودا و نرخی یەک به‌رمیل نەوتیش له ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـدا له نێوان 55 بۆ 65 دۆلار خه‌مڵێندراوه.
کامەران کەریم