تێلێسکۆپی جیمزوێب و دۆزینەوەی کاکەشانێکی دیکە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە


Mar 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێشووی کاکەشانی پاندورا پێکهاتووە لە هەزاران کاکەشان کە مەودای چوار ملیارد ساڵی نووری لە گۆی زەوینەوە دوورە. ئەمە بە واتای ئەوەیە کە ئێستاکە و لەم سەردەمەدا دەتوانین بە پێی تێلێسکۆپی جیمز وێب ڕابردووی چوار ملیارد لەمەوپێشی ئەو هێشووە کاکەشانە ببینین.

بە وتەی توێژەران، تێلێسکۆپی جیمز وێب دەتوانیت هەنێ لە وردەکارییەکانی هێشووی پاندورا پیشان بدات کە پێشتر قەت نەبینرابوو.

کاتێ سەیری ئەو وێنانە دەکەین کە جیمزوێب تۆماری کردوون دەتوانین سێ هێشووی مەزنی کاکەشانی ببینین کەوا لەحاڵی تێکەڵبووندان و دەیانهەوێت یەکدانە هێشووی زۆر مەزنتر پێکبهێنن. جیمزوێب بە پێی یەکگری ڕاکێشی کە ڕێک وەکوو زەڕەبینێکی سروشتی کار دەکات توانیویەتی کاکەشانە دوور و شاردراوەکانی نێو ئەو هێشووە نومایان بکات.

وردەکاری و کاکەشانانی زۆری دیکە لە وێنەکانا وێنا دەکرێن، یەکێک لە پسپۆڕانی ئەو پڕۆژە ڕایگەیاندووە کاتێ سەیری وێنەکان دەکەم خۆم دەبینم کە لە حاڵی ونبوون دام. وێب زۆر زیاتر لە چاوەڕوانی ئێمە کاری کردووە و دەسکەوتی بووە.