پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: چۆن و بۆچی پێویستە لقی سلێمانی بانکی هەرێم بکرێتە لقێکی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا سلێمانی بانکی ناوەندی


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نەرمین مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی پشتبەست بە بڕیاری ژمارە ١٦٠ی ساڵی ٢٠١٦  بەنووسراو داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە فەرمانێکی وەزای دەربکات بە پچڕاندنی پەیوەندی لقی سلێمانی بانکی هەرێم بە وەزارەتی دارایی و ئابوری یەوە بۆ ئەوەی بتوانن بیبەستنەوە بە بانکی ناوەندی عێراقەوە وەک لقی سلێمانی بانکەکە بەلام حکومەتی هەرێم وەلامی ئەو نووسراوەی نەداوەتەوە
د، نەرمین مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لەچوارچێوەی هەوڵەکانمان وەک پسپۆرێکی ئابوری و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران .پشتبەست بە ماددەی ١١٠ی دەستور بە مەبەستی کاراکردنی پەیوەندی نێوان بانکەکانی هەرێم و دامەزراوە بانکی و داراییەکانی عێراق بە ئامانجی گەشەپێدانی کەرتی بانکی هەرێم و بۆ ئەوەی هاولاتیان بتوانن سوودمەندبن لە سەرجەم قەرز و پێشینە و دەستپێشخەرییەکانی بانکی ناوەندیی هاوشێوەی هاولاتیانی ناوچەکانیتری عێراق ،لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لەرێگەی گفتوگۆ و سەردانیکردن و ئاراستەکردنی چەندین نووسراو بۆ بانکی ناوەندی هەوڵمانداوە بۆ ناساندنی لقی سلێمانی بانکی هەرێم وەک لقێکی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقی ، بەوپێیەی پارێزگای سلێمانی ناوەندێکی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی گەورەیە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم ، جگە لەوەی چوارەمین پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق لە ژمارەی دانیشتووان، و لەم روانگەیەوە پێداویستی  گەشەکردنی ئابوری و مامەڵە بانکی و داراییەکانی سلێمانی و دەوروبەری وائەخوازێت کە لقێکی بانکی ناوەندی بوونی هەبێت لە پارێزگاکە.
وتیشی،   لە وەلامی نووسراوەکانمان بانکی ناوەندی جەخدەکاتەوە بۆ پەسەندکردنی ئەو داواکارییە پێویستە حکومەتی هەرێم خواستی لەسەر ئەم بابەتە بداتە بانکی ناوەندی بەمەبەستی دراسەکردن بڕیاردان لەسەری لەچوارچێوری  یاسای بانکی ناوەندی ژمارە ٥٦ی ساڵی ٢٠٠٤ .شایەنی باسە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی پشتبەست بە بڕیاری ژمارە ١٦٠ی ساڵی ٢٠١٦  بەنووسراو داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە فەرمانێکی وەزای دەربکات بە پچڕاندنی پەیوەندی لقی سلێمانی بانکی هەرێم بە وەزارەتی دارایی و ئابوری یەوە بۆ ئەوەی بتوانن بیبەستنەوە بە بانکی ناوەندی عێراقەوە وەک لقی سلێمانی بانکەکە بەلام حکومەتی هەرێم وەلامی ئەو نووسراوەی نەداوەتەوە.
کامەران کەریم