ستایشی تام کرووز بە شێوازی هالیڤود

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هالیڤود شێری لێنسینگ سینەما فیلم


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕێکخراوەی دابینکارانی ئەمریکا(PGA) بە پێشکەش کردنی خەڵاتی تایبەت بە سینەمای هالیڤود بە نێوی(تەمەنێک دەستکەوت) سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی تام کرووز کردووە بۆ ڕزگارکردنی سینەمای بێفەڕ پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا.
 
شێری لێنسینگ بەرپرسی پێشووی پارامۆنت پیکچێرز ڕایگەیاند: تام بە هەموومانی پیشان دا کە سینەما دیسان گەڕاوەتەوە.
 
تام کرووزی 60 ساڵان سەرەڕای کاری شانۆ، دابینکاری چەندین فیلمیشی لە ئەستودا بووە لەوانە دواتوانین ئاماژە بکەینە (ئاسمانی وانیلی، دوایین ساموورایی، ڕاسپاردەیی نامومکین و ماوریک.) کە سەرجەم نزیکەی 1.5 ملیارد دۆلار فڕۆشی جیهانییان بووە. 
 
تام کرووز پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە ستایشی خۆی ئاراستەی دابینکاران و بینەرانی فیلم کرد و وتیشی: ڕێک دەزانم بۆ بەڕێوەبردنی کارێک چی پێویستە و دەبێ دابینی بکەم، تەنیا کاریگەری بەخت نییە بۆ سەرکەفتن، بەخت شتێکە دەبێ خۆت سازی بکەی. من هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم بۆ پاراستن و یارمەتی پیشەی سینەما و ئەو هونەرە کە حەزم لێیەتی و تا کۆتایی تەمەنم درێژە بە ڕێگەی خۆم ئەدەم.