بەتۆمەتی کاری ساختەکاریی و بازرگانی بەچەکەوە باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەت کۆمەڵایەتی تاوان


Mar 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات، ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی تاوانی ساختەکاریی باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی کاری ساختەکاریی و بازرگانی بەچەکەوە.

دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کۆکردەوە کە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەکی تر ساختە دەکەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەچالاکییەکی ھاوبەشدا مەفرەزەکانی نوسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و  ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەکە لەکاتی دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیربکەن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەک لەجۆری دەمانچەو چەند بەڵگەنامەیەکدا کە تۆمەتباران ساختەیان کردبوو.

لەئێستادا تۆمەتباران:

(ئ، ج، أ) لەدایکبووی ١٩٧٠

(م، ق، ک) لەدایکبووی ١٩٧٨

(ن، أ، ف) لەدایکبووی ١٩٧٧

(ق، ف، م) لەدایکبووی ١٩٧٦

(ر، ح، م) لەدویکبووی ١٩٦٢

بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٨٩- ٢٩٨ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کامەران کەریم