
شەپۆلێكی درێژخایەنی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - بەپێی پێشبینیەكانی ماڵپەڕێكی كەشناسی جیهانی، شەپۆلێكی درێژخایەنی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش ڕوو لە نزم بونەوە دەكەن.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی ماڵپەڕی ئەكوا وێزەر، لە ڕۆژی دوو شەممە، شەشی ئەم مانگە شەپۆلێكی بارانبارین و بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو شەپۆلەكە تاوەكو 16ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ماڵپەڕی ئەكوا وێزەر ئەوەشی خستەڕوو: لەو ماوەیەدا پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو لەگەڵ ئەوەی بەفر لە شاخەكان دەبارێت، ئەگەری بارینیشی لە بەشێك لە سەنتەری شارەكان هەیە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: