پەرلەمانتارێک  چەند داواکارییەک دەگەیەنێتە وەزیری دادی عێراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە عێراق دارا سێکانیانی


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە بەغدا لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. میوانداری بەڕێز خالید شوانی  وەزیری دادی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ستافی وەزارەتەکەی کرد.ئەم چوار خاڵەم ئاڕاستەی بەڕێزیان و ستافی یاوەریکرد، بەڕێزیان ووتیان کار لەسەر خاڵەکان ئەکەین کەبریتی بوون لە داواکاری ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی شاری کەرکوک و هەرێمی کوردستان ،یەکەم هاوکاری و کارئاسانی بکرێت بۆ ئەو خاوەن خانو و موڵکانەی کە وێنەی تۆماری موڵکەکانیان لە فەرمانگەی تۆماری خانوبەری (دوس خورماتو)  سووتاوە لە کاتی شەڕی داعشدا.

وتیشی، دووەم داواکاری ئەو بەندکراوانەی کوردن،  خێزانەکانیان لە هەرێمی کوردستانن خۆیان لە بەندینخانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵن بگوازرێتەوە بۆ بەندینخانەکانی هەرێمی کوردستان کە حکومەتی ناوەندی سەرپەرشتیان ئەکات چونکە بارگرانیەکی زۆریان بۆ خانەوادەکانیان دروستکردوە بەتایبەتی لە ڕووی داراییەوە کە ئەیانەوێت سەردانی گیراوەکانیان بکەن لەو ڕۆژانەی کە بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن.ئەو هاووڵاتیانەی نیشتەجێی خانوەکانی شەریکەی نەوتن لەکەرکوک کە لە دوای ساڵی ( ٢٠٠٣ )نیشتەجێن تیایاندا ئێستا فەرمانی گرتن و غەرامە کردنیان بۆ دەرچوو لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقدا چارەسەربکرێت.ڕێکاری توند و پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگا لە هێنان و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بگیرێت چونکە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەکارهێنەرانی زیاد ئەکەن ئەمەش لە داهاتوودا زیانی گەورەی ئەبێت بۆ تواناو هێزی گەنج و لاوانی ووڵات.

کامەران کەریم