شنۆئەشقی لەسەر پزیشکەکەی دهۆک بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / زنان / زایەڵە پزیشک دهۆک


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شنۆ ئەشقی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لەپەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،دوابەدوای بڵاو بوونەوەی گرتەڤیدیۆیەکی پزیشکێکی پارێزگای دهۆک کە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کەلەلایەن فەرماندەیەکی سەربازی سەر بە پارتی لەژێر فشار و ئەشکەنجە لەساڵی ٢٠١٨ تاوەک و ئێستا بە بڕی سەدان هەزار دۆلاری وەک سەرانە لێ وەرگیراوە، لەکاتێکدا نوسینگەو بارەگای سەرۆکی،هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی،پارتی دیموکراتی کوردستان  و دادگا و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە بەڵام لەئاست ئەو کارە قێزەونە و پڕ شەرمەرزایە مافی پزیشکێک بێ هەڵوێست بوون.

نابراو وتیشی،    نابێ لەژێر هیچ پاساوێکدا ڕێگە بدرێ پێگەی سەربازی بۆمەرامی کەسی و حیزبی و مافیاگەرایی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن بەکاربهێندرێ و شکۆی پێشمەرگە لەکەدار بکرێ داواکارم لەبەڕێزتان ئەم نوسراوەم ئاڕاستەی داواکاری گشتی و لێژنەکانی مافی مرۆڤ ،پێشمەرگەو  ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان و تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر بکەن، و بەدواداچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە بکەن دەرئەنجام و ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنن.

کامەران کەریم