بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پارە بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی یەکەی نیشتەجێ بوون


Mar 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندی عێراق بەردەوام بوونی لە دەستپێشخەری بۆ دابینکردنی پارە بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون پشتڕاستکردەوە.
بانکی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە" کە بەردەوامە لە دابینکردنی پارە بۆ داواکارییەکانی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئارەزووی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەن لە ڕێگەی دەستپێشخەری قەرزی خانووبەرەوە.
بەیاننامەکەی بانکی ناوەندی ئەوەشی خستۆتەروو ، کە هەموو ئەو داواکاریانەی کە پێشتر پێشکەشی ئەو بانکانە کراون کە لە دەستپێشخەرییەکەدا هاتوون بۆ سندوقی نیشتەجێکردنی عێراق، پارەیان بۆ دابیندەکرێت.