پەرلەمانتارێک لەڕێگای زایەڵەوە ڕوون کردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە؛ نازانم بە دڵی حکومەت قسە بکەم

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکومەت هاوڕێ مەلا مستەفا


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لە جەلسەی دەنگدان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیش بەشدار نەبوم ،لە پێش درێژ کردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانەوە بەشداری هیچ کۆبونەوەیەکی پەرلەمانم نەکردوە و تەنانەت لەو کۆبونەوەش کە تەمەنی پەرلەمانی تێدا درێژ کرایەوە،وەپێشم وا نیە هۆڵی پەرلەمان بەم شێوازە کار کردنە هیچ جۆرە فشارێک دروست بکات لەسەر حکومەت و لەڕاستیدا زۆر جار تەنها ڕێگا بە قسە کردنێک دەدرێت کە لە بەرژەوەندی حکومەت بێت و منیش نازانم بە دڵی حکومەت قسە بکەم.

وتیشی، لە ماوەی ئەم شەش مانگە بڕوا ناکەم حکومەت وەڵامی هیچ نوسراوێکی پەرلەمانی دابێتەوە بەڵام تەنها لەسەر قسەی بەندە زیاتر لە هەشت جار لەسەر فشارەکانمان ڕونکردنەوەیان داوە،لە ماوەی ئەم شەش مانگە هەر بۆ خۆی ناکۆکییە سیاسیەکان وای کردوە کەمترین کۆبونەوەی پەرلەمان کرا بێت بەڵام لە ڕێگای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و کاری تاکە کەسی و سەردانی مەیدانیەوە زۆرترین بەدوادا چون و نوسراوم ناردوە بۆ حکومەت و پەرلەمان.

کامەران کەریم