خانمێکی ئێرانی بوو بە سەرۆکی کوڕی ناوبژیوانانی فیستیواڵی فیلمی "ژنان" ی بەیرووت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئێلاهێ نەوبەخت


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ خاتوو ئێلاهێ نەوبەخت، سینەماکاری ئێرانی، وەکوو سەرۆکی کوڕی ناوبژیوانانی بەشی کێبەرکی کورتەفیلمی دێکۆمێنتاری و ئەنیمەیشێن لە شەشمین خولی فستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ژنان"ی بیرووت BWFF و لەسەر بابەتی(ژنان بۆ ڕێبەرایەتی) هەڵبژێردراوە.
 
خاتوو ئێلاهێ نەوبەخت پێشتریش وەکوو ناوبژیوان لە فستیواڵە جیهانییەکاندا بەشداری کردووە لەوانە فستیواڵی نێونەتەوەی فیلمی "فیفۆگ"fifog تایبەت بە وڵاتی سوئیس، فیستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی" تەزهیبگەلی ئەوڕۆ" Religion Today تایبەت بە وڵاتی ئیتالیا و هەروەها فستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی " مێنا" MENA ی وڵاتی هولەند.
 
بڕیار وایە فیلمی دێکۆمێنتاری درێژی "دەروازەی خولیاکان" لە دەرهێنانی  خاتوو نگینی ئەحمەدی و دابینکاری ئێلاهێ نەوبەخت لە دووهەمین پیشاندانی نێونەتەوەییدا و لە بەشی فیلمی بەڵگەداری درێژدا و لە شەشمین خولی فستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ژنان"ی بەیرووت بخرێتە بەرچاوی بینەران.