بەشار ئەسەد سەردانی رووسیا دەكات
(0) /
كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری رووسیا بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵەی لەبارەی سەردانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا بۆ مۆسكۆ بڵاوبووەتەوە، دروستە و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنجامی دەدات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هەردوولایەنی سووری و رووسی خەریكی ئامادەكارین بۆ سەردانەكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا بۆ مۆسكۆ، كە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنجامی دەدات.
دیمتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، لەكاتی گونجاودا زانیاری و وردەكاری لەبارەی سەردانەكەی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا رادەگەیەنن.
تێبينيێك بنێرە: