بەشەخۆراكێكی دیكە دابەش دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک هەرێم ئابووری


Mar 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو بەشە خۆراكی مانگی رەمەزان دابەش بكرێت، سزای ئەو كەسانەش دەدرێت كە نرخی شتومەك لە بازاڕدا بەرز دەكەنەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەكانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەكردنی بەشە خۆراكی مانگی رەمەزان، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشكردنی بكرێت، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تر و بریكارەكانی خۆراكیش ئاگادار كراونەتەوە.

حەنون روونیكردۆتەوە، چاودێری نرخی خۆراك و پێداویستییەكان دەكەن و رێكاری یاساییش دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو كەسانەی نرخی پێداویستییەكان بەرز دەكەنەوە.