1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / / عكس / زایەڵە سلێمانی


Mar 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە - بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لەکەسایەتی و دڵسۆزان و لەنێو ئاپۆڕای جەماوەری سلێمانی دا ، پرۆژەی دەروازەی شەقامی مەولەوی لەدوای نۆژەنکردنەوەی لەسەر شێوازێکی کلتوری و دێرین، کرایەوە.

سەرەتای رێورەسمەکە دوکاندارەکانی شەقامی مەولەوی، شەرەفی کردنەوەی پرۆژەکەیان پێ بەخشرا و دواتریش دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەوتەیەکیدا رایگەیاند وەک چۆن بەیەکەوەبونمان لەڕاپەڕین سەری خستین لەهەر دۆسیەیەکدا بەیەکەوەبین سەردەکەوین، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی خاتوو شانازی کرد بۆ گرتنەئەستۆی تێچووی نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و بەتەواوکاری رێچکەی کارەکانی هێرۆخانی وەسفکرد بەتایبەت پشتیوانییەکانی بۆ پاراستنی کلتور و ئابوری سەوز لەپێناو جوانکردنی سیمای شاری سلێمانیدا لەسەر شێوازێکی تەلارسازی شایستە کەبگونجێ لەگەڵ ئەو رێچکەیەی کەبابانییەکان بۆیان رێکخستووە.

هاوکات خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی کردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی لەخەڵکی شاری شاران کرد و رایگەیاند کردنەوەی دەروازەکە نیشانەی ژیانەوەیە پێمان خۆش بوو کەلەم ساڵیادەدا بکرێتەوە. خاتوو شاناز وتیشی ئەمە یەکەم و دوایین پرۆژە نابێت و پرۆژەیەکی زۆرمان بەدەستەوەیە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی شارەکەمان.

دەروازەی مەولەوی لەسەر رێچکەى خەمخۆرانی شارستانییەت و فەرهەنگ و کلتورى دێرینی ئەم شارە لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لەسۆنگەى پاراستنی رەسەنایەتی و گەڕانەوە بۆ چاخە زێڕینەکانی سلێمانی، نۆژەنکرایەوە کەتێیدا بەردی باخە کۆنی هەورامان بەکارهێنراوە و  هەموو کارەکانی داتاشین و نەخشاندنی لەلایەن چەند وەستایەکی پیشەگەرى شارەزاوە بەجێ گەیەنراوە و بەکارێکی پڕ ووردەکارى.

کامەران کەریم