زایەڵە - مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی سێ شەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لەهاوڵاتیەک کرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
وتیشی: ئەوەی کوژراوە لەناوچەی پیشەسازای قەزای کەلار کاری تۆڕنەچیە بەناوی (نەوزاد احمد محمد) لەدایکبووی 1974 دانیشتووی قەزای کەلار ئازادی لەئێستاداتەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوەو پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێکردوە.
کامەران کەریم