قوباد تاڵەبانی پرۆژەیەكی بۆ ژنان و كچان راگەیاند
(0) /
زایەڵە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە رۆژی جیهانی ژناندا دەڵێت، پرۆژەیەكیان پەسەندكردووە بۆ راهێنان و رەخساندنی هەلی كار بۆ سەدان ژن لە بازاڕی كار و بواری تەكنەلۆژیا بە تایبەتی.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمساڵ بۆ ئەو جیاواز بووە 8ی مارس تەنها بۆنەیەك نەبوو بۆ پێداگری لەسەر یەكسانی و توندوتیژی دژی ژنان، بەڵكو دوو كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك كچ و ژنی داهێنەردا ئەنجامدا، سەرباری ژمارەیەكی زۆر گرفت و بەربەست ئەم خانمانە كۆڵنادەن و خاوەنی خەون و روئیای گەورەن، ئازان و ئیرادەی مەزنیان هەیە و هەم خاوەن خەونن هەم بڕوایان بەخۆیان هەیە.
باسی لەوەش كردووە، هەموو كارێك دەكەن ژنان ببنە خاوەن ئابوریی سەربەخۆ و كاری سەركەوتووی خۆیان، هەموو پشتیوانییەكیان لێدەكەن و كۆمەڵگایەكیان دەوێت ئازاد و دادپەروەر بێت و ئەوەش بە بەهێزكردنی ژنان و كچان دێتە دژی.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكراشی كردووە، بۆیە بڕیاریاندا لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەیەك كە بواری راهێنان و هەلی كار بۆ سەدان ژن و كچ دەڕەخسێنێت لە بازاڕی كار و بەتایبەتیش لە بواری تەكنەلۆژیادا.
تێبينيێك بنێرە: