بکوژانی پیشەوەرەکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەلار کفری


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مقەدەمی ماف  پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمەی ڕابردوو لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاوڵاتیەک کە پیشەی کورەوان بوو بەناوی (نەوزاد ئەحمد محمد) دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بەفیشەک کوژرا،دەست بەجێ  بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد بۆ بەدوادا چوون و دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەکە دەست بەجێ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار لیژنەیەکی پێکهێنا لەبەشی پۆلیسی کەلارو بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و چەن ئەفسەرێکی شارەزا

دوای کەمتر 24 کاتژمێر دوای تاوانەکە توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن  کە لەدوو تۆمەتبار پێک هاتوون و لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا دانیشتووی قەزای کەلارن بەناوەکانی ( ا  -ع - ه ) لەدایکبووی 2003

تۆمەتباری دووەم  ( ع - ث - ع ) لەدایکبووی 2005

لەئێستادا دانیان بەتاوانەکەدا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) بەندکراون .

وتیشی،  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر چۆنێتی و هۆکاری تاوانەکە کردۆتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.

کامەران کەریم