زایەڵە - به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای میری بابان داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانتدا هاتوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو كافتریای میری بابان_ی له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی داخست.
راپۆرته‌كه‌ی رونیكردوه‌ته‌وه، یه‌كێكی دیكه له‌سه‌رپێچییه‌كانی كافتریای میری بابان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه پابه‌ندنیه به‌رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتوه شوێنه‌كه پاكوخاوێن نییه، ئه‌و كه‌سانه‌یشی له‌وێ كاركرده‌كه‌ن كارتی ته‌ندروستییان نییه.
راپۆرتی لیژنه‌ی ریستۆرانت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریا میری بابان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به مۆبایلی ژماره (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.
کامەران کەریم