دەستگیرکردنی چوار کەس بە تۆمەتی هەولدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی چەمچەماڵ

(0) / / اجتماعی / زایەڵە چەمچەماڵ


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (٤) کەسیان بەتۆمەتی تەقەکردن و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزای(چەمچەماڵ) دەستگیرکرد 
ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند،  بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم ، پاڵپشت بە رەزامەندی  دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (١٥) ی چەک لەدرێژەی هەوڵەکان  بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و سەروماڵیان (٤) یاسا شکێن کە تۆمەتباربوون بە تەقەکردن ، نانەوەی پشێوی ، پاش هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن   لەماوەی کەمتر لە ١ سەعات لەتەقەکردنیان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی قەزاکە لەلایەن هێزەکانمانەوە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیرکران و رووبەڕووی دادگاکرانەوە .
تۆمەتباران پێکهاتبوون : 
 (ع ، س ، ح ) و( م ، ئ ، ق ) و (ب ، س ، ح ) و (ڕ ، ش ، خ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و (٣) دەمانچەو چەندین کەرەستەی سەربازی و ( ٢ ) ماتۆڕسکیلیان پێبووە ، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستی بەسەرداگیراوە .
کامەران کەریم