ئافرەتێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە فیشەک ئافرەت


Mar 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسى گەرمیان بڵاوى کردەوە، تەرمى ئافرەتێکى تەمەن 27 ساڵ گەیەنراوەتە پزیشکى دادى کەلار. دەشڵێت: لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
لە راگەیەنراوێکدا، مقەدەمى مافپەروەر عەلى جەمال قدورى وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان دەڵێت،ئێوارەی هەینی لەقەزای کفریەوە تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( ب - و - ڕ ) لەدایکبووی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو .
پۆلیسى ئاماژەى بەوەکردووە، بەوتەی کەسوکارەکەى، ئافرەتەکە لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
بە وتەى عەلى جەمال قدورى، لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ئافرەتەکە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.
کامەران کەریم