زایەڵە - سایلۆی ڕانیە بڵاویكردەوە، جوتیارانی سنووری سایلۆمان ئاگاداردەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە  سەعات ( 9:30 )، لەبەشی ژمێریاری سایلۆمان چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2016 دابەش دەکەین، کەڕێژەی 21.12%ماوە.

ئاماژەشیان بەوەكرد، لە ژمارە بتاقەی 1 بــۆ ژمارە بتاقەی 100 دابەش دەکەین.

ئەوەشیانخستەڕوو، جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان کارتی نیشتیمانی ئەسڵی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت، ووتیشیان: ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخڵ نەکرابوو پێویستە وەکالەتی پێ بێت.

باسیان لەوەشكرد، ئەگەر هاتوو ئەوجوتیارەی گەنمەکەی بەناوە وەفاتی کردبوو، پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێن و وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لەوارسەکان کردبێت.

هاوكات لە بڵاوكراوەیەكدا سایلۆی سەیدسادق ڕایگەیاند: ئاگاداری جوتیارە بەڕێزەکان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەمە 2023/3/12 دەست دەکرێت بەدابەشکردنی چەکی پارەی گەنم 2016، لە ژمارە کارتی (501 - 1000 ) دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم