1 / 6
2 / 6
3 / 6
4 / 6
5 / 6
6 / 6

(0) / / فرهنگی / زایەڵە بنەوشە سلێمانی


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمى یەکەمى عێراق بەشداریکرد لە فێستیڤاڵى بنەوشە تایبەت بەرۆژى جیهانى ژنان کە لەلایەن دەزگاى میدیایى کوردساتەوە رێکخراوە.

خانمى یەکەمى عێراق چالاکیەکانى فێستیڤاڵەکەى بەسەرکردەوە و ستایشى توانا و لێهاتووى خانمانى دەستڕەنگینى کردو رایگەیاند کەخۆشحاڵم ئەمڕۆ ژنان و کچان ئەم فێستیڤاڵەیان سازکردووە و رۆژی ٨ی مارس رەنگینتر دەکەن، وتیشی سوپاس بۆ کوردسات کە هەمیشە بەپلان هاندەری ئاشتی کۆمەڵایەتی و خێزان و پاراستنی مافەکانی ژنان و بەهێزکردنی پێگەیان بووە.

هەر لەفێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکى جۆراوجۆر تایبەت بە ٨ى مارس بەڕێوەچوون، بەتایبەت نمایشکردنى کارە دەستڕەنگینەکانى زیاتر لە ٥٠ خانم و چەندین چالاکى تر.

کامەران کەریم