گەڕانەوە بۆ بەرجام بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دیکەی ئەمریکاش ئاسان دەکات

(0) / مقالە


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتە نوێکەی جۆ بایدن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام ڕایگەیاندووە لە هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران، دەچێتە ڕیزی وڵاتانی ئەورووپییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەر لەم پەیوەندیەدا، ناوەندی بەدواداچوونەوەی "بێلفەر سەنتەر" بۆ زانستەکان و کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆلێژی کەنێدی زانکۆی هارواردی کارناسانی ئێران سەبارەت بە هەنگاوەکانی دواتر پرسیاری کردووە کە لەدرێژەدا دەیخوێننەوە:

ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی دووبارەی ئێران دەبێت چی بێت و ئێوە بۆ بەدیهاتنی ئەم ئامانجە چ پێشنیارێکتان هەیە؟

مەتیۆ بان، مامۆستا جەیمز ئار. شەلسینگەر لە خوێندنەوەکانی وزە و ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە: " ئامانجی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت پێشگیریی لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و لە هەمان کات، پێشگیریی لە شەڕێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێت. لەئێستادا، ئەمە بەمانای هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پابەند بوون بە ڕێککەوتنی ناوەکییە. دواتر، هەردوولا دەتوانن بە سوود وەرگرتن لەم بنەمایە، ڕێگاکانی کەمکردنەوەی هەرچی زۆرتری مەترسی ئەگەری گرتنەبەری ئامانجی بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی لەلایەن ئێرانەوە و بەهێز کردنی ئاسایشی ناوچەکە و کەمکردنەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە و بەدواداچوونی بابەتە هاوبەشەکانی دیکە بکەنە تەوەری سەرەکی گفتۆگانیان. ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران بتوانن ڕێگایەک بدۆزننەوە بۆ پەیوەندییەکی کەمتر هێرشبەرانە، بەرژەوەندی هەردوولا باشتر دابین دەکرێت."

سەحەر نەورۆز زادە، مامۆستای یاریدەدەر لە پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ئەتۆم:" ئامانج دەبێت پێشگیریی لە بەرهەم هێنانی چەکی ناوەکی لە پرۆسەیەکی جێگەی پستڕاست کردنەوە بێت. ویلایەتە یەکگرتووەکان، نەک بەتەنیا لەم کاتە هەستیارەدا بەڵکوو لە هەموو سەردەمەکانی داهاتوو، پێگەیەکی بەهێزی لە دانووستاندنەکاندا هەبێت دەبێت پێداچوونەوە لە هاوپەیمانییەتی لەگەڵ هاوبەشەکانیدا بکات و هاوکاری لەگەڵ یەکیەتی ئەورووپادا بکات و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە پلانێک بۆ ئەوەی هەردوولا هاوڕا بن لەسەر پابەندییەکانیان، لەپەیوەندیدا بێت. هاوسەنگی لە بەرانبەر هاوسەنگی و وەگەڕخستنی بەهێزترین سیستەمی لێکۆڵینەوە و چاودێریی جیهان، دەتوانێت کات و کەشێکی سەرەکی بۆ ڕەخساندنی کەشی دانووستاندن   پاش پاشەکشە گرنگە دیپلۆماتیکەکانی ئەم  ساڵانی دواییە فەراهەم بکات. تێڕوانینێکی لەم شێوەیە چاوگەیەکی کاریگەر لە چۆنییەتی بڕیاردان لە ئێران بەشێوەیەک کە بەشێوەیەکی دڵخوازتر لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان یەکبگرێتەوە، ئامانجە ناوەکییەکان و چ بگرە ناناوەکییەکانیش، بەهێز دەکات."

مەهسا ڕوحی مامۆستای یاریدەدەر لە پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ئەتۆم:" ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت زۆر بەخێرایی لە ڕێگای تێڕوانینی هاوسەنگی لەبەرانبەر هاوسەنگی، هەوڵ بۆ گەڕانەوەیەکی بێ کێشە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی بدات چونکە بەتەنیا لەو حاڵەتەدایە کە دەتوانێت بەرگە بە پێشکەوتنی بەخێرای ئێران لە بەرنامەی ناوەکی بگرێت. هەنگاوێکی لەم شێوەیە کارتی گوشاری ویلایەتە یەکگرتووەکان لاواز ناکات، بەڵکوو دەبێتە هۆی بەهێزبوونی و ئەو هەلەش بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڕەخسێنێت تاکوو کاتژمێری پێشکەوتنی ناوەکی ئێران بوەستێنێت و ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیل یان ویلایەتە یەکگرتووەکان کەم بکاتەوە و هەروەها هەوڵە چەند لایەنە دیپلۆماتیکەکان زیندوو بکاتەوە. لە هەموو گرنگتر، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی دەرفەتێکی زۆرتر بۆ ڕێککەوتنە دواترییەکانی سەبارەت بە کێشەکانی ناوچە و ناکۆکییەکانی دیکە فەراهەم دەکات. ئەم کێشە و بابەتانە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوبەشە ناوچەییەکانی هەیە و تاکوو ئەو کاتەی کە بەرجام زیندوو نەکرێتەوە، چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت کە ئێران ڕازی بێت گفتۆگۆ لەسەر بابەتەکانی دیکە بکات."

ویلیام تۆبی،ئەندامی دەستەی زانستیی لە پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ئەتۆم:" هەردوولا دەبێت لە فەترەیەکی ۶۰ ڕۆژەدا بگەڕێنەوە بۆ دۆخی پێش لە دەرچوونی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوەکی. بەردەوام پاشەکشە کردن لە ڕێککەوتنەکەدا تەنگەژەی زیاتری لێدەکەوێتەوە کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ڕێگری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دەست گەیشتن بە بەرنامە ناوەکییەکەی. بابەتی دەست گەیشتنی ئاژانس بە ماڵپەڕ و کەیسی ناوەکی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتە گرنگەکان لە بەرجام وەکوو سنوورداری لە مووشەکەکانی ئێران و کاناڵی چاودێری کردنی هاوردەکان و تێڕوانینی تووندی حکوومەتەکەی ترامپ نیە و بە بەکارهێنانی ڕێوشوێنەکانی هاودەنگی لەگەڵ ڕێککەوتن بۆ سەرکەوتوو بوونی بەسە."

سەرچاوە: بلۆفێر سەنتەر

نووسەران: مەتیۆ بان، مەهسا ڕوحی، سەحەر نەورۆز زادە و ویلیام ئچ تووبی