لە ڕانیە چەکی شایستەی ئەم جوتیارانە دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جوتیار ڕانیە


Mar 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سایلۆی ڕانیە بڵاویكردەوە، جوتیارانی سنووری سایلۆمان ئاگاداردەکەین ئەمڕۆ دووشەممە  سەعات ( 9:30 )، لەبەشی ژمێریاری سایلۆمان چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵی 2016 دابەش دەکەین، کەڕێژەی 21.12%ماوە

ئاماژەشیان بەوەكرد، لە ژمارە بتاقەی 100 بــۆ ژمارە بتاقەی 600 دابەش دەکەین.

ئەوەشیانخستەڕوو، جوتیار پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (هەویە) یان کارتی نیشتیمانی ئەسڵی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت، ووتیشیان: ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخڵ نەکرابوو پێویستە وەکالەتی پێ بێت.

باسیان لەوەشكرد، ئەگەر هاتوو ئەوجوتیارەی گەنمەکەی بەناوە وەفاتی کردبوو، پێویستە قەسام شەرعی لەگەڵ خۆیان بێن و وارسەکانی وەکالەتیان بۆ یەکێک لەوارسەکان کردبێت.

کامەران کەریم